٢٨ ئایار ٢٠٢١ - ١٩:٢٨
«مادۆرۆ» سەرکەوتنی «بەشار ئەسەد»ی پیرۆز کرد

سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئیلا سەرکەوتنی «بەشار ئەسەد»ی ھاوتای سووریی خۆی لە ھەڵبژاردندا پیرۆز کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «خۆرخێ ئارزا» وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئیلا لە بەیاننامەیەک دا پەیامی پیرۆزبایی «نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بە «بەشار ئەسەد» ڕاگەیاند.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: نیکۆلاس مادرۆ، سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئیلا لە لایەن خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتەوە، ھەڵبژاردنە دیموکراسیانەکەی ٢٦ی مای لە جەماوەری سووریا پیرۆز کرد.

«مادۆرۆ» سەرکەوتنی لێبڕاوانەی «بەشار ئەسەد» لە ھەڵبزاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریای بە سەرکەوتنی ئاشتی و دەستەڵاتی نیشتیمانی ڕاگەیاند. 

«نیکۆلاس مادۆرۆ» ھەروەھا داکۆکیی کاراکاسی لە جەماوەری سووریا ڕاگەیاندو لە سەر بەڵێنمەندیی ڤەنزۆئیلا بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان لەگەڵ سوریا پێی داگرت.

342/